پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانمان پێدەکات ئەگەر لێوارێکی خۆر دەرچوو کە لە سەرەتای خۆر دەرچوونەوە دەردەکەوێت ئەوا دەبێت واز لە نوێژکردن بهێنین هەتاوەکو خۆر بە تەواوی دەردەچێت وبەرز دەبێتەوە ولە ئاسمان دیار دەبێت، ئەمیش نزیکەى پانزە خولەک دەکات لە پاش خۆرهەڵاتن، وئەگەر لێواری خۆر بەرەو ئاوابوون ڕۆیشت ئەوا دەبێت واز لە نوێژکردن بهێنین هەتاوەکو خۆر بە تەواوى ئاوا دەبێت، وهەورەها نەهی کردووە لەوەى نوێژ بکەین کاتێک خۆر دەردەچێت یان کاتێک خۆر ئاوا دەبێت بە شێوەیەکی گشتی، وهۆکاری ئەم نەهی کردنەیش ئەوەیە چونکە خۆر لە نێوان قۆچەکانى شەیتان دەردەچێت وئاوا دەبێت، چونکە شەیتان دەوەستێت وڕوو لە خۆر دەکات کاتێک دەردەچێت وئاوا دەبێت؛ بۆیە لە نێوان قۆچەکانیەوە دەردەچێت ودەبێتە قیبلە بۆ ئەوانەى خۆر دەپەرستن، وهەروەها لە کاتی خۆر ئاوا بوونیشدا، لەبەر ئەمەیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە نوێژکردن لەو کاتانەدا بۆئەوەى مسوڵمان خۆی نەچوێنێت بە خۆر وشەیتان پەرستەکان.