ئەم وتارە بۆ ئەوانەیە بەرپرسیارن سەبارەت بە کاروبار وگرنگیدان بە مزگەوتی حەرام، ولە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وتارەکە بۆ بەنی عەبدمەنافە: مافى ئەوەتان نییە کە قەدەغەی بکەن لەسەر هەریەکێک بیەوێت تەواف بکات بە دەوری ماڵی خوادا (بە دەوری کەعبەدا)، یان نوێژی تێدا بکات (نوێژ لە نێو مزگەوتی حەرامدا بکات) لە هەرکاتێک بیەوێت لە شەو یان ڕۆژدا، ونوێژکردن لێرەدا مەبەست دوو ڕکاتی تەواف کردنە، وهەروەها هەندێک نوێژى تریش دەگرێتەوە؛ ولە نێویانیشدا نوێژی (تحیة المسجد) ئەو دوو ڕکاتەی لە کاتى چوونە نێو مزگەوت ئەنجامدەدرێت وهەروەها ئەو نوێژانەى بەهۆی هۆکارەکانە ئەنجامدەدرێن؛ وفەرموودەکە ڕێنموێنیە بۆ ئەوانەى بەرپرسیارن لەسەر کاروباری مزگەوتی حەرام بۆ ئەوەى ڕێگر نەبن لەوەى خەڵکی نوێژ بکات وتەواف بکات لە مزگەوتی حەرامدا هەرکاتێک بیەوێت، بەڵام ئەو کاتانەی نەهی کراوە نوێژی سونەتی نادیاریکراوی -مطلق-ی تێدا ئەنجامبدرێت وەکو خۆیەتی هەروەکو لە فەرموودەی سەحیحی زۆری تردا هاتووە وتەنها ئەم فەرموودەیە بەڵگە نییە بۆئەوەى ئەو نەهی کردنە نەمێنێت لە مزگەوتی حەرامدا وئەمیش ڕای کۆی زانایانە (جمهورە).