explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە ئەسڵ لە نوێژکردن ئەوەیە بەپێوە ئەنجامبدرێت، مەگەر لەحاڵەتی بێ تواناییدا، ئەوا بە دانیشتنەوە ئەنجامی دەدات، وئەگەر بەم حاڵەتەوە نەتوانێت ئەوا بەپاڵکەوتنەوە نوێژ دەکات.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • فەرزێتی نوێژکردن لەسەر مرۆڤ لاناچێت؛ هەتا ئەقڵی جێگیر بێت، وئەنجامدانی بە حاڵەتێک یان بەحاڵەتێکی تر بەپێی توانایەتی.
  • لێبوردەیی وئاسانی شەریعەتەکانی (یاساکانی) ئاینی ئیسلام ؛ بەندە هێندە پەرستن ئەنجامدەدات کە دەتوانێت.