کاتێک لە ڕۆژی عەرەفەدا خۆر ئاوا بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەرەو (موزدەلیفە) چوو، لەوێ نوێژی مەغریب وعیشای کۆکردەوە (نوێژی جەمعی کرد) بە پاشخستن (واتا لە کاتی نوێژی عیشادا جەمعەکەى ئەنجامدا)، هەر نوێژێکیان قامەتێکی تایبەتی هەبوو (واتا دوو قامەت ئەنجامدرا)، ولە نێوانیاندا ولە پاشیان هیچ نوێژێکی سونەتی نەکرد، ئەمیش بۆ جێبەجێکردنی مەبەست لە جەمعکردنی نوێژەکان، و بۆئەوەى خۆی وهاوەڵان پشوو وەربگرن، وئامادە بن بۆ دروشمەکانى تر.