هەندێک دیل لە هەوازینەوە هێنران بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئافرەتێک لە نێویان بە دوای منداڵەكەیدا دەگەڕا، بۆئەوەی منداڵەكەی بدۆزێتەوە وبیگرێت وبە شیری زۆری مەمكەكانی شیری پێبدات، كاتێك لە نێو دیلەكان منداڵەكەی دۆزیەوە وگرتی، ولكاندی بە سكی وشیری پێدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە هاوەڵانی فەرموو: پێتان وایە ئەم ئافرەتە منداڵەكەی فڕێ بداتە نێو دۆزەخەوە؟ ووتمان: نەخێر، بە ویستی خۆی هەرگیز فڕێی نادات. فەرمووی: خواى گەورە بەڕەحمترە بەرامبەر بە بەندە مسوڵمانەکانى زیاتر لە ئەم دایکە بەرامبەر بە منداڵەکەى.