لە وەحشی کوڕی حەربەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (هەندێك لە هاوەڵان) ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئێمە خواردن دەخۆین بەڵام تێر نابین؟ ئەویش فەرمووی: «لەوەیە ئێوە بە جیا خواردن بخۆن؟» ووتیان: بەڵێ، فەرمووی: «پێکەوە کۆ ببنەوە لەسەر خواردنەکەتان، وناوى خوداى لەسەر بهێنن؛ بۆئەوەى بەرەکەت بە ئێوە ببەخشرێت تێیدا». (حەسەن - باش) - (أبو داود وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
explain-icon

Explanation

هەندێك لە هاوەڵان پرسیاریان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتیان: ئێمە خواردن دەخۆین بەڵام تێر نابین؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لەوەیە لە كاتی خواردندا جیا ببنەوە؛ وهەركەسێكتان بە تەنها خواردن بخوات؟ ووتیان: بەڵێ. فەرمووی: هەمووتان پێکەوە کۆ ببنەوە وخواردن بخۆن ولە یەكتر جیا مەبنەوە، وناوى خودا بهێنن لەكاتی خواردندا ئەمیش بە ووتنی: (بسم الله)؛ بۆئەوەى بەرەکەت بە ئێوە ببەخشرێت تێیدا وتێریش ببن.

explain-icon

Benefits from the Hadith

  • کۆبوونەوە بۆ خواردن وناوهێنانى الله (ووتنی: بسم الله) لەکاتى خواردندا هۆکارە بۆ دابەزینی بەرەکەت بۆ سەر خواردنەکە، ودەبێتە هۆی تێربوونی ئەوانەى دەیخۆن.
  • پەرتەوازەیی وناکۆکی هەمووی شەڕ وخراپە، ویەکڕیزی وکۆبوونەوە هەمووی خێر وچاکە.
  • هاندان بۆ کۆبوونەوە لەكاتی خواردن وناوهێنانى الله (ووتنی: بسم الله) لەکاتى دەستپێكردنی خواردندا.
  • سیندی دەڵێت: بەهۆی كۆبوونەوە بەرەكەت دادەبەزێتە نێو ڕزق وڕۆزی، وبەهۆی ناوهێنانی الله -سبحانه وتعالی- (ووتنی: بسم الله) شەیتان ناتوانێت لە خواردنەكە بخوات.