explain-icon

Explanation

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری داوە لە دواخستنی نوێژی عەسر لەکاتەکەى خۆی بەئەنقەستەوە، وئەوەى ئەمە بکات کردەوەکەی پوچەڵ دەبێتەوە وپاداشتی لەدەست دەچێت.

explain-icon

Benefits from the Hadith

  • ئامۆژگاری بۆ پارێزگاری کردن لە ئەنجامدانی نوێژی عەسر لەسەرەتای کاتەکەیدا وزوو ئەنجام بدرێـت ودوانەخرێت.
  • هەڕەشەى توند لەسەر ئەوانەى واز لەئەنجامدانى نوێژی عەسر دەهێنن، ونەکردنی نوێژەکە هەتاوەکو کاتەکەى دەردەچێت ؛ تاوانى لە تاوانى نەکردنی نوێژەکانى تر گەورەترە لەکاتەکانی خۆیاندا، نوێژی ناوەڕاست (الصلاة الوسطى) بەتایبەت فەرمانیپێکراوە لەلایەن خواى گەورە، کە دەفەرموێت: ﴿حَافِظُواْ عَلَى الصَّلَوَاتِ والصَّلاَةِ الْوُسْطَى﴾ [البقرة: 238] واتە: ﴿پارێزگاری لە نوێژەکان بکەن وهەروەها نوێژی ناوەڕاست -عەسر-﴾.