پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە کاتێکدا باسی لە وەحی دەكرد لەڕوانگەی وەستانی و نەهاتنە خوارەوەی لە سەرەتای پێغەمبەرایەتیدا؛ فەرمووی: کاتێک لەنێو کۆڵانەکانی مەککەدا دەڕۆیشتم، لەناکاو دەنگێکم بیست لە ئاسمانەوە، سەرم بەرز کردەوە، بینیم فریشتە جبریلە؛ کە لە ئەشکەوتی حیڕا هات بۆ لام، لەسەر کورسییەک دانیشتووە لە نێوان ئاسمان و زەویدا، منیش ترسام و لێی تۆقیم، و گەڕامەوە بۆ ماڵەوە، ووتم: دامبپۆشن بە پۆشاکێک. بۆیە خوای گەورە ئەم ئایەتانەی دابەزاند: {يَا أَيُّهَا المُدَّثِّرُ} واتە: {ئەی ئەو كەسەی خۆت بە جلوبەرگ داپۆشیووە}؛ و پێچت داوە بە خۆتدا، {قُمْ} واتە: {هەستە}؛ بە بانگەوازی کردن، {فَأَنْذِرْ} واتە: {-خەڵكی-ئاگاداری بکەرەوە}؛ و بیانترسێنە ئەوانەی باوەڕ بە پەیامەکەت ناهێنن. {وَرَبَّكَ} واتە: {و پەروەردگارت} و خودای پەرستراو، {فَكَبِّرْ} واتە: {بە گەورەی دابنێ}؛ وسوپاسی بکە و بە مەزنی دابنێ. {وَثِيَابَكَ} واتە: {و جلوبەرگەکانت}؛ و پۆشاكەكانت، {فَطَهِّرْ} واتە: {پاکی بکەرەوە} و خاوێن ڕایبگرە لە پیسییەکان، {وَالرُّجْزَ} واتە: {پەرستنی بت و پەیکەرەکان}، {فَاهْجُرْ} واتە: {وازی لێ بهێنە}؛ و جێی بهێڵە، لە دوای ئەمە؛ وەحی بە بەهێزی و بە زۆری دادەبەزی.