پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە دونیا وئەوەی تێیدایە خودا ڕقی لێیبەتی وسەرزەنشتكراوە، ودووخراوەتەوە لە ستایشی پەروەردگار بۆی، ئەوەی تێیدایە بە چاكە وەسف ناكرێت؛ چونكە هەمووی هۆكارە بۆ سەرقاڵبوون لە الله وبەندەكان لە ئەو دوور دەخەنەوە، مەگەر یادی الله نەبێت وئەوەی نزیكە لێوەی وهۆكارە بۆی لەو شتانەی خودا خۆشی دەوێت، یان زانایەك خەڵكی فێری زانستی شەرعی دەكات، یان فێرخوازێك فێری ئەم زانستە بێت.