پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هەواڵیداوە کە خوای گەورە -سبحانه وتعالی- فەرموویەتی: سێ جۆر کەس هەن کە من دوژمن و بەرهەڵستكاریانم لە ڕۆژی دواییدا، و هەرکەسێک من بەرهەڵستكاری بم، ئەوا شكستی پێدەهێنم و سەردەكەوم بەسەریدا: یەکەم: ئەو کەسەی سوێندی بە خودا خواردووە، و پەیمانێکی داوە پاشان پەیمانەكەی شکاندووە و ناپاکی -خیانەتی- کردووە. دووەم: ئەو کەسەی پیاوێکی ئازادی فرۆشتووە بەوەی کە کۆیلەیە، پاشان نرخەکەی خواردووە و بە بەهاکەی مامەڵەی کردووە. سێیەم: ئەو کەسەی کرێکارێکی بە كرێ گرتووە بۆ ئیشێك، و كرێكارەكە ئیشەكەی بۆ تەواو كردووە؛ بەڵام خاوەن كارەكە کرێی ئیشەكەی پێنەداوە.