چونکە ڕۆژی جومعە، ڕۆژی جەژنە لە لای مسوڵمانان بۆیە شەریعەت نەهی کردووە لە تایبەتکردنی ئەو ڕۆژە بۆ ڕۆژوو گرتن وشەونوێژ کردن، مەگەر بۆ کەسێک نەبێت ڕۆژێک پێشی لەگەڵی یان ڕۆژێک لە پاشی لەگەڵی بەڕۆژوو بێت لێرەدا دروستە، یان لەو ڕۆژووانە بێت کە کەسێک لەسەری ڕاهاتوو وەکو ڕۆژووگرتنی ڕۆژێک وشکاندنی ڕۆژەکەى پاشتر -ڕۆژووگرتنی نیوەى مانگ یان نیوەى ساڵ-، وهەروەها بۆئەوەیە کە خەڵکی پێیان وا نەبێت کە ڕۆژی جومعە تایبەتکراوە بە پەرستنێک زیاد لەو پەرستنانەی کە واجب کراوە.