پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە ڕۆژووگرتن لە ڕۆژی جەژنی ڕۆژووشكاندن -ڕەمەزان- وڕۆژەكانی جەژنی قوربان؛ جەژنی ڕۆژووشكاندن بریتیە لە ڕۆژی شكاندنی ڕۆژوو لەپاش گرتنی ڕۆژوو لە مانگی ڕەمەزان، وڕۆژەكانی جەژنی قوربان بریتین لەو ڕۆژانەی تێیاندا قوربانی دەكرێت ولێیان دەخورێت.