پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا نەهی کردووە: لە ڕۆژووگرتنی دوو ڕۆژ، ولە پۆشینی جۆرێک جل، ولە جۆرێک دانیشتن، ولە دوو نوێژکردن. ئەو دوو ڕۆژەی کە حەرامە ڕۆژووگرتن تێیاندا: ڕۆژی یەکەمی مانگی شەوال (یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان - یوم الفطر)، وڕۆژانی جەژنی قوربان، ودانایی لە حەرامکردنی ڕۆژووگرتن لەم ڕۆژانە ئەوەیە چونکە ئەم ڕۆژانە ڕۆژی خواردن ودەربڕینی خۆشیە. وئەو دوو جلەی کە نەهی کراوە لە پۆشینیان: (اشتمال الصَّمَّاءِ، والِاحْتِبَاء بثوب واحد)، (اشتمال الصَّمَّاءِ) واته: جلێک لە بەر بکرێت کە قۆڵی نەبێت دەستی لێوە دەربکرێت. (الِاحْتِبَاء بثوب واحد) واته: نەهی کردووە لە کەسێک یەک پارچە جلی لەبەر بێت وبەشێوەک دانیشێت کە قاچەکانی دابنێت لە پێشەوەی وبە دەستەکانی قاچەکانی بگرێت کە زۆر کەس لە کاتی گوێگرتن لە وتار بەم شێوەیە دادەنیشن، بە تایبەت ئەگەر لە ژێرەوە پۆشاکی تری لەبەر نەبێت کە عەورەتی دابپۆشیت. وئەو دوو نوێژەی کە نەهی کراوە لە ئەنجامدانیان: نوێژکردن لە دوای نوێژی بەیانی، نوێژکردن لە دوای نوێژی عەسر، بۆ داخستنی هۆکارەکانی خۆچواندن بە کافرەکان ئەوانەی کە سوجدە بۆ خۆر دەبەن لە کاتی دەرچوونی وئاوابوونی، بەڵام دروستە نوێژە فەرزەکان بکات ئەگەر نوێژی نەکردبوو یان ئەو نوێژانەی کە بە هۆی هەندێک هۆکارەوە ئەنجامدەدرێن.