لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دیاری ببەخشن بە یەكتر؛ خۆشەویستتر دەبن لە لای یەكتر». (حەسەن - باش) - رواه البخاري في الأدب المفرد وأبو يعلى والبيهقي
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هانی داوە کە موسڵمان لەگەڵ برای موسڵمانیدا دیاری ئاڵوگۆڕ بکات، و دیاری یەکێکە لە هۆکارەکانی بەدیهێنانی خۆشەویستی و ئاشتەوایی لەنێوان دڵەکان.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • پێشکەشکردنی دیاری؛ سونەتە، چونکە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- فەرمانی پێکردووە.
  • پێشەشكردنی دیاری هۆکارە بۆ بەدیهێنانی خۆشەویستی.
  • پێویستە لەسەر مرۆڤ هەموو ئەو کارانە ئەنجام بدات کە دەبنە هۆی بەدیهێنان و دروستبوونی خۆشەویستی لە نێوان خۆی و خەڵکیدا، جا چ بە دیاری بێت، یان بە نەرمونیانی، یان بە قسەی جوان، یان بە ڕووی خۆش؛ بەپێی توانای خۆی.