دایکی ئیمانداران مەیمونەی کچی حاریس -ڕەزای خوای لێبێت- کچێکی لە خزمەتکارەکان (لە بەندەکان) ئازاد کرد؛ چونکە ئازاد کرنی بەندە لە پێناو خواى گەورە فەزڵی زۆری هەیە وئەم کارەی بۆ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- باس نەکرد ومۆڵەتی لێوەرنەگرت، وکاتێک ڕۆژی ئەو بوو کە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە لای بمێنێتەوە؛ ئەو کارەی بۆ گێڕایەوە، ئەویش فەرمووی: بەڕاست ئازادت کرد؟ ووتی: بەڵێ. پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئینکاری ئەم کارەی لێنەکرد هەرچەندە ڕوخسەتی لە ئەویش وەرنەگرت بەڵام فەرمووی: (ئەگەر بتبەخشیایە بە خاڵۆکانت؛ پاداشتی گەورەترت وەردەگرت)؛ واتا کردەوەیەکی باشت کردووە، بەڵام ئەگەر بت بەخشیایە بە خاڵۆکانت لە بەنی هیلال ئەوا باشتر وفەزڵ وپاداشتی زیاتری لەسەر بوو چونکە هەم خێرکردنە بە کەسی نزیک وهەروەها گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتیشە.