پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چەند نمونەیەک باسدەکات سەبارەت بە وەرگرتنەوەى خێر وبەخشین ودیاری وئەم نمونانەش لە ناشیرینترین شێوەن ئەمیش بەهۆی ناڕەسەنی ئەم کردەوەیە: ئەو کەسەی خێرەکەى یان بەخشینەکەى وەردەگرێتەوە لە کەسی بەرامبەر پاش ئەوەى پێیدا و وەری گرت وەکو ئەو سەگە وایە کە دەڕشێتەوە پاشان دەچێت وڕشاندنەوەى دەخواتەوە؛ ئەمیش بەڵگەیە بۆ قێزەوەنی حاڵی ئەو کەسە، وناشیرینی کردەوەى ئەم کەسە کە دیاری وبەخشینەکان لە کەسی بەرامبەر وەردەگرێتەوە.