عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- یارمەتی پیاوێکی دا لە پێناو خواى گەورە، ئەسپێکی پێی بەخشی بۆئەوەى لە جیهادکردندا بەکاریبهێنێت، پیاوەکە کەمتەرخەم بوو لە گرنگیدان وخەرجکردن لەسەر ئەسپەکە هەتاوەکو لاواز بوو، ئیمامی عومەر ویستی لێی بکڕێتەوە وزانی نرخەکەى هەرزان دەبێت چونکە لاوازە وبێ توانا بووە، نەیکڕی هەتاوەکو ڕاوێژی بە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- کرد، چونکە گومانێکی هەبوو سەبارەت بە ئەم کارە لە نەفسی خۆیدا، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی لێیکرد لەوەى بیکڕێت ئەگەر بە کەمترین نرخیش بێت، چونکە ئەمە شتێکە لە پێناو خواى گەورە بەخشیوویەتی ونابێت پاش بەخشینی نەفسی شوێنی بکەوێت وپێوەى پەیوەست بێت ئەگەر بە کەمترین شتیش بێت، ولەوەیە ئەوەى پێی بەخشراوە؛ پێی بفرۆشێتەوە ئەگەر بە کەمترین نرخیش بێت، وئەمە پەشیمان بوونەوەیە لە هەندێک لە خێر وبەخشینەکانت، چونکە ئەو بەخشینە بووە هۆی لێخۆشبوون لە تاوان وگوناهەکانت، بۆیە نابێت لەم بەخشینە پاشگەز بیتەوە، بۆیە دووبارە کڕینەوەى بە پەشیمان بوونەوە لە خێرکردن دادەنرێت ئەگەرچیش بە نرخێکی دیاریکراو دەیکڕێت، ئەوەى لە خێرەکەى پەشیمان دەبێتەوە یان دەیکڕێتەوە چواندی بە بەو کەسەى کە ڕشاندنەوەی خۆی دەخواتەوە؛ چونکە ئەمە کارێکی زۆر ناپەسەند و بۆئەوەى ئەم کارە لە پێش چاوی مسوڵمان ناشیرین بکات.