لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ئاو لە حاڵەتێكدا كە ئاژەڵەكان لێی دەخۆنەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر ئاو بە ئەندازەی دوو قولە^ بوو؛ ئەوا پیسی هەڵناگرێت». ^(قولە: ئەندازەیەكی پێوانی قەبارە دیاری کراوە، کە نزیکەی 105 لیتر دەكات. بەڵام -دوو قولە- دەکاتە: 210 لیتر ؛ ئەمیش ئەو بڕەیە وا لە ئاو دەکات کە پیسی هەڵنەگرێت). (سەحیح - ڕاست) - رواه أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمد
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێكرا سەبارەت بەو ئاوەی كە ئاژەڵ ودڕندەكان دێنە سەری بۆ خواردنەوە وهتد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەگەر كێشی ئاو بگاتە ئەندازەی دوو گۆزەی گەورە، ئەمیش یەكسانە بە: (210) لیتر؛ ئەوا ئاوێكی زۆرە وپیس نابێت مەگەر یەكێك لە سێ وەسفەكەی بگۆڕێت: بۆنی یان ڕەنگی یان تامی بەهۆی پیس بوونەوە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ئاو پیس دەبێت ئەگەر یەكێك لە سێ سیفەتەكەی بەهۆی پیسیەوە بگۆڕێـت؛ ڕەنگی یان تامی یان بۆنی، وفەرموودەكە زۆرینەی حاڵەتەكان دەگرێتەوە؛ نەك بۆ حاڵەتێكی تایبەت بێت.
  • زانایان یەكدەنگن لەسەر ئەوەى ئەگەر پیسی یەکێک لە سیفەتەکانى ئاو بگۆڕێت ئەوا ئاوەکە پیس دەبێت وبە کەڵکی بەکارهێنان نایەت، ئەگەر ئاوەکە زۆر یان کەم بێت.