لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەلێت: ووترا بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-: ئایا دەستنوێژ بگرین لە بیری (سەرچاوەى) (بوزاعە)، ئەمیش بیرێکە پەڕۆی سووڕی مانگانە وگۆشتی سەگ وشتی پیسی تێ فڕێدەدرێت؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئاو پاک وپاککەرەوەیشە وھیچ شتێک پیسی ناکات». صەحیحە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە