یەکێک لە خێزانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دەشۆرد بۆئەوەى لەشگرانی لەسەر خۆی لاببات، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆئەوەى دەستنوێژ بگرێت یان خۆی بشوات لە پاشماوەى ئەو ئاوەى خێزانەکەى بەکاریهێناوە -ڕەزای خوای لێبێت-، خێزانەکەى پێی ووت کە ئەو بە لەشگرانیەوە ئەو ئاوەى بەکارهێناوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی کرد بۆئەوەى کە ئاو کاریگەری لێناکرێت بەهۆی لەشگرانیەوە (ئاو تووشی لەشگرانی -جەنابەت- نابێت)، چونکە ئاو پاکە وپاککەرەوەیە.