پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگبێژ دەبێت، بڵێت: (أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ : شاهێدی دەدەم بەوەى کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، خودا تاکە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە): واتا دان دەنێم وجەخت دەكەمەوە لەسەر ئەوەی هیچ پەرستراوێك هەق وڕاست نییە بپەرسترێت جگە لە الله، وپەرستراو وپەرستنی جگە لە الله پوچەڵە. (وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ : وشاهێدی دەدەم بەوەى کە موحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە): واتا ئەو بەندەیە وناپەرسترێت، وپێغەمبەرە بەدرۆ ناخرێتەوە. (رَضِيتُ بِاللهِ رَبًّا : ڕازی بووم بەوەى کە الله پەروەردگارم بێت): ڕازیم بە پەروەردگارێتی وئولوهیەتی -پەرستراوێتی- وناو وسیفەتەكانی. (وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولًا : وڕازی بووم بەوەى موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەرم بێت): واتا ڕازیم بە هەموو ئەو پەیامەی پێی نێردراوە، وپێمانی گەیاندووە. (وَبِالْإِسْلَامِ : وڕازی بووم بەوەى کە ئیسلام): واتا بە هەموو حوكمەكانی ئاینی ئیسلام لە فەرمانپێكراوەكان ونەهی لێكراوەكان. (دِينًا : ئاینم بێت): واتا لە بیروباوەڕە وملكەچم وفەرمانبەردارم بۆی. (ئەوا خواى گەورە لە تاوانەکانى خۆش دەبێت): تەنها لێخۆشبوونی گوناهە بچووكەكان دەگرێتەوە.