پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستی موعازی گرت -ڕەزای خوای لێبێت-، وپێی فەرموو: والله من تۆم خۆشدەوێت، وئامۆژگاریت دەكەم ئەی موعاز؛ واز مەهێنە لەوەی لەپاش هەموو نوێژێك بڵێیت: (اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ: ئەی خودایە؛ یارمەتیم بدە لە سەر زیکر ویاد کردنت)؛ لە هەموو قسە وكردەوەیەك كە ببێتە هۆی نزیكبوونەوە لە گوێڕایەڵی پەروەردگار. (وَشُكْرِكَ:وسوپاس کردنت)؛ بە بەخشینی نیعمەتەكان ودوورخستنەوەی ناڕەحەتیەكان. (وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ:وپەرستنت بە شێوەیەکی ڕێک وجوان)؛ بە دڵسۆزی بۆ الله وشوێنكەوتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.