پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە ئەم كەسانە ناچنە دۆزەخەوە: ئەوانەی ئامادەی جەنگی بەدر بوون و لەگەڵ پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم- بەشداریان لەو جەنگەدا كرد كە لە ساڵی دووی كۆچی ڕوویدا، هەروەها ئەوانەی ئامادەی پەیمانی حودەیبیە بوون؛ كە بەیعەتی ڕیزوانیش دەگرێتەوە لە ساڵی شەشی كۆچی ڕوویاندا.