لە جەنگی ئەحزابدا کاتێک قوڕەیش وئەوانى تر هاتن بەرەو مەدینە؛ بۆئەوەى دژی مسوڵمانان بجەنگن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى کرد بە لێدانى خەندەق لە دەوروپشتی مەدینە، وهەواڵ گەیشت بە مسوڵمانان کە هۆزی بەنی قورەیزە لە جولەکە پەیمانەکەیان هەڵوەشاندووەتەوە لە نێوان ئەوان ومسوڵمانان، و لەگەڵ قوڕەیش بوون بۆ جەنگان لە دژی مسوڵمانان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: کێ هەواڵم بۆ دێنێت سەبارەت بە دوژمن -واتا: بەنی قورەیزە-؟، زوبەیری کوڕی عەوام ووتی: من هەواڵی ئەوانت بۆ دێنم، پاشان فەرمووی: کێ هەواڵم بۆ دێنێت سەبارەت بە دوژمن -واتا: بەنی قورەیزە-؟، زوبەیر ووتی: من، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەوێدا فەرمووی: هەموو پێغەمبەرێک حەواریەکی -پشتیوانێکی- هەیە، وحەواری من زوبەیرە.