ئەنەس کە خزمەتکاری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو باسی ئەوە دەکات کاتێک کە منداڵ بوو یاری لەگەڵ منداڵەکاندا دەکرد وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لایاندا تێپەڕی وسەلامی لە منداڵەکان کرد، وپاشان بانگی ئەنەسی کرد وناردی بۆ جێبەجێکردنی پێویستیەکی، وئەنەس بەهۆی ئەمەوە دوا کەوت لە گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بۆ لای دایکی، وکاتێک گەڕایەوە پێی ووت: چی وایکرد کە دوا بکەویت؟ ئەویش (ئەنەس) ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- منی نارد بۆ جێبەجێکردنی پێداویستیەکی، دایکی ووتی: پێداویستیەکەى چی بوو؟ ئەویش ووتی: من نهێنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ کەس باس ناکەم، دایکیشی ووتی: نهێنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ کەس باس مەکە؛ ئەمیش بۆ جەختکردنەوە وڕازی بوون بۆئەوەی بیانوویەکی بۆ بهێنێتەوە سەبارەت بە پاراستنی نێهنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-؛ چونکە ڕەتی کردەوە کە پێی بڵێت، پاشان ماوەیەک ئەنەس بە قوتابیەکی بە ناوى (سابتی بەنانى) کە بەردەوام لەگەڵیدا بوو ووتی: ئەگەر بە کەسێک ئەو نهێنیەم بووتایە ئەوا بە تۆم دەووت.