ئەم فەرموودەیە باسی ئەوە دەکات کە جەریری کوڕی عبداللەی بەجەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- لە سەفەردا خزمەتی ئەو هاوەڵانەى دەکرد کە لەگەڵیدا بوون وئەوانیش ئەنساڕەکان بوون، ولە نێویاندا ئەنەس -ڕەزاى خواى لێبێت- کە تەمەنی لە جەریر کەمتر بوو، ئەنەس پێی دەووت: خزمەتم مەکە، وسەبارەت بە ئەم خزمەتکردنە پرسیاری لێکرا، واتا: چۆن تۆ خزمەتی ئەوان دەکەیت لە کاتێکدا تۆ هاوەڵیت بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پێشترە بە بەراورد لەگەڵ ئەنساڕەکان؟ ئەویش (جەریر) دەیووت: من ئەنساڕم بینی بە شێوەیەک خزمەتی پێغەمبەریان دەکرد -صلى اللە علیە وسلم-؛ سوێندم لەسەر نەفسی خۆم خوارد (پەیمانم بە خۆم دا) ئەگەر لەگەڵ هەریەکێک لەو ئەنساڕانە بم ئەوا دەبێت خزمەتی بکەم، وئەمیش لە ڕێزلێنانە لەو کەسەی کە ڕێز لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەگرێت، وڕێزگرتن وخزمەتکردنی هاوەڵانی پیاوێک لەڕاستیدا ڕێزگرتن وخزمەتکردنی خودی پیاوەکەیە، بۆیە جەریر -ڕەزاى خواى لێبێت- ڕێزگرتن لە ئەنساڕەکانی بە بەشێک لە ڕێزگرتن لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانا.