explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە مرۆڤ لە هاوڕێكەی دەچێت لە هەڵسوكەوت وڕەوشتیدا، چونكە هاوڕێیەتی كاریگەری هەیە لەسەر ڕەوشت وهەڵسوكەوت، بۆیە ڕێنموێنی كرد بۆ هەڵبژاردنی هاوڕێی چاك؛ چونكە هاوڕێی چاك ڕێنیشاندەری هاوڕێكەیەتی بۆ ئیمان وهیدایەت وخێر وچاكە، هەروەها یارمەتیدەری هاوڕێکەیەتی

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • فەرمانكردن بە هاوەڵایەتی كردنی چاكەكاران وهەڵبژاردنیان، ونەهی كردن لە هاوڵایەتی خراپەكاران.
  • بەتایبەتی باسی هاوڕێی كرد نەك خزم وكەسی نزیك؛ چونكە هاوڕێ تۆ هەڵیدەبژێریت، بەڵام هەڵسوكەوت كردن لەگەڵ برا وخزم خۆ لادانی نییە ولەمەدا هیچ بژاردەیەك لەدەستی تۆ نییە.
  • بڕیاردانی بونی هاوڕێ دەبێت لە دوای بیرکردنەوە وتێ فکرین بێت
  • مرۆڤ دینداری بەهێز دەبێت بەهۆی هاوەڵایەتی لەگەڵ ئیمانداران، ومرۆڤ دینداری لاواز دەبێت بەهۆی هاوەڵایەتی لەگەڵ خراپەکاران.