پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەفرەزەیەکی لە سوپا نارد بۆ سەر هۆزی خەسعەم چونکە کافر بوون، وهەندێکیان سوجدەیان برد بۆ ئەوەى وا نیشانی بدەن کە موسڵمانن، بەڵام مسوڵمانان بەپەلە کوشتیانیان چونکە وا گومانیان برد کە موشریکن بەهۆی ئەوەى لە نێو موشریکەکاندا مابوونەوە ودەژیان، کاتێک دڵنیا بوون لەوەى کە مسوڵمان بوون؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نیوەى پارەی خوێنەکەیانی (نیوەى پارەی دیەکەیانی) پێیاندا وبە کامڵی پێیانى نەدا چونکە خۆیان هۆکار بوون بۆ ئەوەی بکوژرێن، وشەریعەت مانەوەى لە وڵاتی کافران حەرامکردووە چونکە هۆکاری ئاگرکردنەوەى (جەنگ بەرپاکردنی) مسوڵمان وکافر جیاوازە واتە: (مسوڵمان بۆ ئیسلام توڕە دەبێت وجەنگ دەکات -ئاگر دەکاتەوە-، وکافریش بۆ کوفر توڕە دەبێت وجەنگ دەکات -ئاگر دەکاتەوە-)، ونابێت شوێنی نیشتەجێبوونی بەو شێوەیە نزیک بێت لە کافرەکانەوە ئەگەر ئاگرێک بکاتەوە کافرەکە دەیبینێت، ئەمیش نیشانەى بەریئبوون وخۆ دوورکردنەوەیە لە کوفر وکافرەکان.