ئەم هاوەڵە بەڕێزە لەگەڵ کۆمەڵێک لە قەومەکەى هاتن بۆئەوەى داواى پێویستیەکانیان بکەن، وئەو کۆتا کەس بوو کە چووە ژوورەوە بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، یەکێک لە پرسیارەکانى ئەوە بوو: خەڵکانێک لە پشتیەوە دەڵێن کۆچکردن -هیجرەت- وەستاوە -نەماوە-، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: کۆچکردن -هیجرەت- لە خاکی کوفرەوە بۆ خاکی ئیسلام ناوەستێت وناپچڕێت هەتاوەکو جەنگ کردنی مسوڵمان دژی کافرەکان بەردەوام بێت، بەڵام کۆچکردن -هیجرەت- لە مەککەوە بۆ مەدینە وەستاوە -نەماوە-؛ بەهۆی فەرموودەى: (لا هجرة بعد الفتح) [متفق عليه] واتە: (کۆچکردن نەماوە لە پاش فەتح -ڕزگارکردنی مەککە-).