explain-icon

Explanação

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی بە مونزیری كوڕی عائیز (ناسراو بە ئەشەج) كە لە هۆزی عەبدئەلقەیسە -ڕەزای خوای لێبێت-: دوو سیفەتت تێدایە خواى گەورە خۆشی دەوێن: هۆشیاری وژیری، ودڵنیابوون و لەسەرخۆیی وئارامگرتن وپەلە نەكردن.

explain-icon

Das notas do Hadith

  • هاندان بۆ خۆڕازاندنەوە بە ڕەوشتی ژیری و لەسەرخۆیی.
  • ئامۆژگاری کردن بۆ دڵنیا بوون لە بابەت وڕووداوەکان ودەبێت ڕەچاوی سەرەنجام وئاکامەکان بکرێت.
  • ژیری و لەسەرخۆیی لە سیفەت وڕەوشتە ستایشكراوەكانن.
  • پێویستە مرۆڤ حەمد وسوپاسی الله بكات بەهۆی ئەوەی لەسەر ڕەوشتە جوان وستایشكراوەكان خوڵقاندوویەتی.
  • (ئەشەج:أَشَجِّ) لە زمانی عەرەبیدا بە كەسێك دەووترێت كە برین هەبێت لە ڕووی یان سەری یان نێوچەوانی.