عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسێک دەکات کە ئاماژەی پەیوەست بوون وخۆشەویستی پێغەمبەرە -صلى الله علیه وسلم- بۆ سیواک کردن، ئەویش ئەوەیە عبدالرحمانی کوڕی ئەبوبەکر -ڕەزاى خوایان لێبێت- برای عائیشە هاتە ژوورەوە لە کاتى سەرە مەرگی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وسیواکێکی تەڕی پێبوو دەیدا لە ددانەکانى. کاتێک پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- سیواکەکەى عبدالرحمانی بینی، سەرەڕای نەخۆشی وئازارەکەى چاوی بڕیە سیواکەکە، وعائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- تێگەیشت؛ بۆیە سیواکەى براکەی هێنا وسەری سیواکەکەى بڕی وپاکی کردەوە بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بۆیە سیواکی پێی کرد. وعائیشە پێشتر نەیبینی بوو کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بەو شێوە جوانە سیواک بکات، کاتێک تەواو بوو لە سیواک کردنەکەی، پەنجەی شایەتمانى بەرزەوە کرد، کە ئەمیش ئاماژەیە بۆ تەوحید (یەک خوا پەرستی)، وچوون بۆ لای پەروەردگاری هەڵبژارد، پاش ئەمە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کۆچی دوایی کرد. وعائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- شانازی دەکرد بەوەى کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کاتێک کۆچی دوایی کرد سەری لە سەر سینگی ئەو بوو.