پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک تەندروستی باش بوو، پێش ئەوەى تووشی ئەو نەخۆشیە بێت کە تێیدا کۆچی دواییکرد، فەرمووی: هيچ پێغەمبەرێک نەمردووە هەتاوەکو خواى گەورە شوێنەکەى پێ نیشان دەدات لە بەهەشتدا، پاشان بژاردەى پێدەدات لە نێوان مانەوە لە دونیا یان گەیشتن بە شوێنەکەى لە بەهەشتدا، عائیشە دەڵێت: کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەخۆش کەوت، ئەو نەخۆشییەى تێیدا کۆچی دواییکرد، سەری لەسەر ڕانم بوو لەهۆش خۆی چوو، پاشان خەبەری هاتەوە پاشان سەیری بنمیچی خانووەکەى کرد، پاشان فەرمووی: (خودایە، هاوەڵانی سەرەوە): واتا هاوەڵانی سەرەوەی هەڵبژارد، ئەوانیش پێغەمبەرانن کە لە بەرزترین پلەکانى بەهەشتدان، عائیشە دەڵێت: ئەگەر خواى گەورە بژاردەى پێبدات لە نێوان دونیا وقیامەتدا؛ ئەوا قیامەت هەڵدەبژێرێت، وئێمە هەڵنابژێرێت، بۆیە زانیم؛ ئەم بژاردەیە ئەو قسەیە بوو کە بۆمانی باسدەکرد کاتێک تەندروستی باش بوو، عائیشە دەڵێت: کۆتا وشەکان کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی بریتی بوو لە: (اللهم الرفيق الأعلى:خودایە، هاوەڵانی سەرەوە).