لە ئەبی هورەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی سوپاسی خەڵكی نەكات؛ سوپاسی خوای گەورەیش ناكات». (سەحیح - ڕاست) - (أبو داود والترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هەواڵیداوە: بە شێوەیەكی گشتی ئەو کەسەی كە سوپاسی خەڵکی ناکات لەسەر چاکەكاری و یارمەتیان بۆی؛ ئەوا سوپاسی خودایش ناکات، ئەمیش بەهۆی بوونی پەیوەندی لەنێوان هەردوو کارەکە، چونکە هەرکەسێک سروشت و خووی بریتی بێت لە سوپاس نەکردنی خەڵکی و وازهێنان لە سوپاسگوزارییان، ئەوا هەمان خووی دەبێت لە سپڵە بوون بەرامبەر بە نیعمەتەكانی خودا، و کەمتەرخەم دەبێت لە سوپاسكردنی خودا لەسەر بەخشینیان.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • گرنگی سوپاسكردنی خەڵكی بەرامبەر بە چاكەكاریەكانیان.
  • نیعمەت بەخشی ڕاستەقینە تەنها الله یە -سبحانه وتعالی-، و خەڵكی هۆكارن خوای گەورە ڕامیان دەكات بۆ هەریەكێك بیەوێت؛ جا بۆیە سوپاسكردنی خەڵكی لە سوپاسكردنی الله یە -سبحانه وتعالی-.
  • سوپاسکردنی خەڵکی لەسەر چاکەكاریان بەڵگەیە لەسەر كامڵێتی ڕەوشت جوانی.