پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە وازهێنان لە سەڵاتدان لەسەری لەكاتێكدا ناوی یان سەرناوی یان وەسفی ئەو دەبیسترێت، وفەرموویەتی: ڕەزیلی تەواو ئەو كەسەیە كە ناوی منی لەلا باسدەكرێت بەڵام سەڵاتم لەسەر لێنادات؛ ناوهێنانی ئەو كەسە بە ڕەزیل بەهۆی ئەم هۆكارانەیە: یەكەم: ڕەزیلە سەبارەت بە شتێك ئەگەر بیڵێت هیچ شتێكی كەم یان زۆر لەدەست نادات، وپارە نابەخشێت، وهەوڵدانێكی ئەوتۆی ناوێت. دووەم: ڕەزیلە لەئاست نەفسی خۆی وبێبەشی كرد لە پاداشتی سەڵاتدان لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ چونكە كاتێك نایەوێت سەڵاتی لەسەر بدات ئەوا تووشی ڕەزیلی بووە وڕێگرە لەئاست جێبەجێكردنی مافێك كە لەسەریەتی پێی هەستێت وەكو گوێڕایەڵیەك و بەهۆیەوە پاداشتی دەستدەكەوێت. سێیەم: سەڵاتدانی لەسەری؛ جێبەجێكی هەندێك لە مافەكانی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، چونكە ئەو فێری كردین، وڕێنموێنی كردین، وبانگی كردین بۆ لای الله -تبارك وتعالی-، وئەم وەحی وشەریعەتەی پێگەیاندین، ئەو هۆكاری هیدایەتدانی ئێمەیە -لە پاش الله (سبحانه وتعالی)- بۆیە هەركەسێك سەڵاتی لەسەر نەدات ئەوا ڕەزیلە لەئاست نەفسی خۆی، وڕەزیلە لەئاست مافی پێغەمبەرەكەی -صلى اللە علیە وسلم- كە یەكێكە لە بچووكترین مافەكانی لەسەرمان.