پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە خوای گەورە تەوبەكردنی بەندەكانی قبوڵ دەكات، ئەگەر بەندە گوناهێك بكات لە ڕۆژدا ولە شەودا تەوبە بكات ؛ خوای گەورە تەوبەكەی قبوڵ دەكات، وئەگەر بەندە گوناهێك بكات لە شەودا ولە ڕۆژدا تەوبە بكات ؛ خوای گەورە تەوبەكەی قبوڵ دەكات، خوای گەورە -سبحانه وتعالی- دەستی ڕادەخات بۆ تەوبە كردن ؛ وەكو ئاسوودەیی وڕازی بوون لێی، بەردەوام دەرگای تەوبە كردن كراوەیە هەتاوەكو خۆر لە ڕۆژئاواوە دەردەچێت ؛ ئەمیش كاتێكە كە فەرمان دەكرێت بە كۆتایی هاتنی دونیا، ئەگەر خۆر لە ڕۆژئاواوە دەرچوو ؛ دەرگای تەوبەكردن دادەخرێت.