پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خەو بینینی خۆش وئاسوودە بەخش لە خوداوەیە، وڕێنموێنی كردووە بۆ حەمد وستایشكردنی الله لەسەر بینینی، وباسی بكات بۆ ئەوانەی خۆشی دەوێت، وئەگەر لە خەوندا شتێكی بینی كە پێی ناخۆشە یان پێی دڵتەنگ دەبێت ئەوا ئەمە لە شەیتانەوەیە؛ با پەنا بە خوای گەورە بگرێت لە شەڕ وخراپەی ئەو خەونە، وبۆ كەسی باس نەكات؛ ئەگەر بەم شێوەیە ڕەفتار بكات ئەوا زیانی پێناگەیەنێت، ئەوەی باسكرا خوای گەورە كردوویەتی بە هۆكار بۆ سەلامەتبوون لەو ناخۆشی وزیانانەی كە لەوەیە بەهۆی ئەو خەونەوە تووشی بێت.