عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد: ئەگەر کەسێک لە سەرەتای شەو تووشی لەشگرانی بوو، بەهۆی چوون بۆ لای خێزانەکەی ئەگەرچیش مەنی دەرنەچووبێت یان تووشی لەشگرانی بوو، ئایا دەبێت بە لەشگرانیەوە بخەوێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووخسەتی پێیان دا بە خەوتن بە لەشگرانیەوە؛ بەڵام بە مەرجێک کە دەستنوێژ بگرێت بۆ ئەوەی لەم دەستنوێژشکانە گەورە(الحدث الأكبر)ە کەم بکاتەوە بە دەستنوێژگرتن ولە پاش ئەمەوە ئاساییە کە بخەوێت بە لەشگرانیەوە.