پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە جوێندان بە هاوەڵان، بەتایبەتی ئەوانەی زووتر كۆچیان كرد -لە موهاجیرەكان- وهەروەها پشتیوانان -ئەنساڕەكان-، وفەرمووی: ئەگەر كەسێك لە نێو خەڵكی هێندەی شاخی ئوحود ئاڵتون بكات بە خێر ئەوا ناگات بە پاداشتی چنگێك خواردن یان نیوەی لە بەخشینی ئەوان؛ ئەمیش بەهۆی زۆر دڵسۆزی وزۆر ڕاستگۆیی لە نیەتیاندا، هەروەها بەخشین وجەنگاوەرییان پێش فەتح وڕزگاركردنی مەككە بوو ؛ كە لەپێش ئەم كاتە زیاتر پێویست بوو.