ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: كاتێك ئەم ئایەتانە دابەزی بۆ سەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-؛ كە خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحًا مُبِينًا * (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بێگومان ئێمە سەرکەوتنێکی ئاشکرامان پێ دایت (کە ڕێکەوتنی حودەیبیەیە) (١) لِيَغْفِرَ لَكَ اللَّهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ وَيُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكَ وَيَهْدِيَكَ صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا * تا خوا خۆش ببێت لە گوناھەکانی ڕابردوو وداھاتووت وە نیعمەتی خۆی بەتەواوی بڕژێت بەسەرتدا وە رێگای ڕاستت نیشان بدات (بەردەوامت کات) (٢) وَيَنْصُرَكَ اللَّهُ نَصْرًا عَزِيزًا * وە خوا سەرت بخات بەسەرکەوتنێکی باڵادەستانە (٣) هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ السَّكِينَةَ فِي قُلُوبِ الْمُؤْمِنِينَ لِيَزْدَادُوا إِيمَانًا مَعَ إِيمَانِهِمْ وَلِلَّهِ جُنُودُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا * ئەو خوا زاتێکە ئارامی دابەزاندووەتە ناو دڵی ئیمانداران تا ئیمانیان زیاد بکات لەگەڵ ئەو ئیمانەی کە ھەیانە، تەنھا ھی خوایە سەربازانی ئاسمانەکان وزەوی وە ھەمیشە خوا زانا وکاردروستە (٤) لِيُدْخِلَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَيُكَفِّرَ عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ وَكَانَ ذَلِكَ عِنْدَ اللَّهِ فَوْزًا عَظِيمًا * تا پیاوان وئافرەتانی باوەڕدار بباتە بەھەشتانێك کە ڕوبارەکان بەژێریاندا دەڕوات بەھەمیشەیی تیایدا دەمێننەوە وەتا لەگوناھەکانیان خۆش ببێت وە ئەم (بەڵێنە) لای خوا سەرکەوتنێکی گەورەیە﴾ [الفتح: ١-٥]، كاتێك لە پەیمانی حودەیبیە گەڕایەوە؛ هاوەڵان تووشی غەم وپەژارەیەكی زۆر بوون، چونكە ڕێگەیان پێنەدرا عومرە ئەنجام بدەن بەهۆی ئەو پەیمانەوە، وپێیان وابوو پەیمانەكە لە بەژرەوەندی مسوڵمانان نییە، لەكاتێكدا ئەوان قوربانیشەكانیشیان سەربڕی بوو لە حودەیبیە، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: چەند ئایەتێكم بەسەردا دابەزیووە خۆشەویستترە لەلام زیاتر لە هەموو دونیا.