لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە لەم سێ شتەتان ڕازییە، وحەز ناكات لە سێ شتتان، ڕازیە لەوەی: بیپەرستن، وبە هیچ شێوەیەك هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، وهەمووتان پێكەوە دەستبگرن بە پەتی (ئاینی) خودا وناكۆك مەبن، وحەز ناكات لە: ووتی ووتی (قسەی زۆر)، وزۆر پرسیار كردن، وبە فیڕۆدانی پارە وسامان». (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

Explanation

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە سێ سیفەت وكردەوەی بەندەكانی پێ خۆشە، وڕقی لە سێ سیفەتیانە، پێی خۆشە: بە تەنها ئەو (الله) بپەرستن وبە هیچ شێوەیەك هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، وهەموویان تەنها دەست بگرن بە پەیمانی خودا (ئاینی خودا) -قورئان وسونەتی پێغەمبەرەكەی-، وجیا نەبنەوە لە كۆمەڵی مسوڵمانان. وپەروەردگار ڕقی دەبێتەوە: لە قسەی ناڕەوا وبێ سوود وقسەیەك پەیوەندی بە ئەوانەوە نەبێت، ولە پرسیاركردن سەبارەت بە شتێك كە ڕووی نەداوە -یان مەحاڵە ڕووبدات-، یان لە داواكردنی پارە وشتی تر لە خەڵكی؛ ئەگەر پێویست نەبێت، ولە بە فیڕۆدانی پارە وسامان وخەرجكردنی لە ڕێگایەكی ناشەرعیدا یان تووشی لەناوچوونی بكات.

explain-icon

Benefits from the Hadith

  • الله -سبحانه وتعالی- پێی خۆشە كە بەندەكانی دڵسۆز بن لە پەرستنیدا، وڕقی دەبێتەوە لە كوفر كردن پێی.
  • هاندان بۆ دەستگرتن بە پەتی (ئاینی) الله وە -سبحانه وتعالی-؛ چونكە هۆكارە بۆ كۆبوونەوە ویەكڕیزی.
  • هاندان بۆ دامەزراوەیی كۆمەڵی مسوڵمانان، وفەرمانكردن بە پابەند بوون پێوەی ویەكڕیزیان، ونەهی كردن لە پێچەوانەكانیان وەكو ناكۆكی ودووبەرەكی.
  • نەهی كراوە لە زۆر قسە كردن لە شتێكدا پەیوەندی پێوەی نەبێت؛ چونكە ئەگەر قسەكردنەكە ڕێگەپێدراو بێت ئەوا بە فیڕۆدانی كاتە، وئەگەر حەرام بێت؛ هۆكارە بە تووشبوون بە گوناهی زۆر.
  • وازهێنان لە باسكردنی هەواڵ ودەنگوباسی خەڵكی، ودووركەوتنەوە لە گەڕان بە دوای حاڵیان وگێڕانەوەی قسە وكردەوەیان.
  • زۆر داوا كردنی پارە وسامان لە خەڵكی؛ نەهی لێكراوە.
  • بەفیڕۆدانی پارە وسامان؛ حەرامە، وهاندان بۆ پارێزگاری كردن لێیان بۆ شتێك كە سوودی تێدایە.