داوا لە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- کرا کە نزا بكات لەسەر موشریکەکان، ئەویش فەرمووی: من لەلایەن خوداوە نەنێردراوم بۆئەوەی نەفرەتکار بم، و داوا بکەم كە خەڵکی دوور بخرێتەوە لە ڕەحمەتی خودا و لە خێر بێبەش بکرێن، من بۆ ئەمە نەنێردراوم، بەڵکو نێردراوم بۆئەوەی ببمە هۆکاری خێر و ڕەحمەت بۆ خەڵکی بەشێوەیەكی گشتی، و بۆ باوەڕدارانیش بەتایبەتی.