پێشەوای ئیمانداران ئەبو بەکری سدیق -ڕەزای خوای لێبێت- سەبارەت بە کاتی هیجرەتییان لەگەڵ سەروەرماندا دەڵێت: سەیری پێیەكانی موشریکەکانم کرد کاتێک وەستا بوون لە سەرەوەمان لە سەر ئەشکەوتی (ثور) وئێمە لە نێویدا بووین، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەر یەکێکیان سەیری پێیەکانى بکات ئەوا دەمانبینێت، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەی ئەبو بەکر، چی گومانێکت هەیە سەبارەت بە دوو کەس خودا سێ هەمیانە بە سەرخستن ویارمەتیدان وپاراستن وڕێنموێنیكردنیان؟!