پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنمونی دەكات بە دانانی دەست لەسەر دەم وداخستنی دەرهەق بە ئەو كەسەی كە باوێشك دەدات ودەمی دەكاتەوە بەهۆی تەمەڵی یان هەر هۆکارێکی تر، چونكە ئەگەر وا نەكات ئەوا بە كراوەیی دەمێنێتەوە وشەیتان دەچێتە ژوورەوە، بۆیە دانانی دەست لەسەر دەم دەبێتە ڕێگر لە چوونە ژوورەوەی شەیتان بۆ نێو لاشە.