لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەر مسوڵمانێک سێ (منداڵی) بمرێت پێش ئەوەى پێبگەن (باڵغ بن)؛ خواى گەورە دەیکاتە بەهەشتەوە بەهۆی ڕەحمەت (وبەزەیی) بەرامبەریان». صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

هەر مسوڵمانێک سێ منداڵی بمرێت ئەگەر کوڕ بن یان کچ بن یان کوڕ وکچ بن ونەگەیشتبن بە تەمەنى باڵغ بوون؛ ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی خواى گەورە ئەو مسوڵمانە ئارامگرە وڕازییە لەسەر قەزا وقەدەری خواى گەورە بکاتە بەهەشتەوە بەهۆی ڕەحمەت (وبەزەیی) بەرامبەریان.