فەرموودەکە هاندانى تێدایە بۆ بەشداری کردن لە خواردندا، ئەگەر خواردنەکە کەمیش بێت ئەوا هێندەى پێویستە لێی بەدەست دەهێندرێت، وبەرەکەت وپیرۆزی تێدەکەوێت کە هەموو ئامادەبووانی دەگرێتەوە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاندەدات بۆ لەخۆبردوویی (الإیثار) واتا ئەگەر خۆراکەکەت هێنا وپێت وابوو بەشت دەکات، وپیاوێکی تر هات بۆئەوەى بەشدارت بێت لە خواردنیدا؛ ئەوا ڕەزیل مەبە، ومەڵێ ئەمە تەنها خۆراکی منە؛ بەڵکو بەشی بدە چونکە بەشی هەردووتان دەکات.