شیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئادابێک لە ئادابەکانى خواردن باسدەکات، لەوانەش: ئەگەر مرۆڤ لە خواردن تەواو بوو؛ پێویستە پەنجەکان ودەوری -قاپی- خواردنەکە بلێسێتەوە، بۆئەوەى هیچ شوێنەوارێکی خواردنی لەسەر نەمێنێت، چونکە مرۆڤ نازانێت لە چی بەشێکی خواردنەکەدا بەرەکەت وپیرۆزی هەیە، ومەرج نییە لە پێش چاوی خەڵکانى تر ئەمە ئەنجامبدات ئەگەر ئەوان حەزیان بەمە نەبێت. وهەورەها لە ئادابەکانی خواردن ئەوەیە: ئەگەر پارووی خواردنی مرۆڤێک کەوتە سەر زەوی؛ نابێت جێی بهێڵێت، چونکە شەیتان ئامادە دەبێت لەگەڵ مرۆڤدا لە هەموو کارێک لە کاروبارەکانی ژیانیدا هەتاوەکو تەنانەت لە خواردنەکەیشیدا، بۆیە دەبێت پارووەکە هەڵبگرێتەوە وئازارەکەى لەسەر لاببات وبیخوات بۆئەوەى شەیتان پارووەکە بۆ خۆی نەبات، وئەمیش شتێکی شاراوە ونەبینراوە -غەیبە- ئێمە نایبینین بەڵام لەڕاستیدا دەیبات بەشێوەیەک بۆ ئێمە دەرناکەوێت وسوودی لێوەردەگرێت بۆ خۆی و وزەى پێ پەیدا دەکات ئەگەرچیش پارووەکە لە ڕاستیدا وەکو خۆی ماوەتەوە، ولەوەیە ئەو وزەى لە خواردنەکەدا هەیە دەربکات وتەنها خواردنەکە بمێنێتەوە بێ ئەوەى مرۆڤ سوود لە وزەکەى وەربگرێت، چونک خۆراک لەڕاستیدا وزەى شاراوەى تێدایە کە بە چاو نابینرێت ومرۆڤ سوود لەو وزەیە وەردەگرێت بە جێبەجێکردنی کردەوەکان، ئێمە ئەمە فێربووین بەهۆی فەرموودەى ڕاستگۆ و بەڕاست دانراو پێغەمبەرمان -صلى اللە علیە وسلم- چونکە دەفەرموێت شەیتان پارووەکە دەبات ودەیخوات، ئەگەرچیش هەروەکو پێشووتر باسکرا وەکو خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام بەشێوەیەکی شاراوە ونەبینراو -غەیبی- دەبینرێت، وئەم فەرموودەیەش لە شتە نەبینراوەکانە لە لایەن مرۆڤەوە -غەیبیاتەکانە- ودەبێت باوەڕمان پێی هەبێت.