شيكردنەوەى فەرموودەکە: ئەگەر مسوڵمان بانگهێشت کرا بۆ ئەو خواردنەى بەهۆی هاوسەرگیرییەوە ئامادە دەکرێت کە پێی دەووترێت وەلیمە* -ئەگەر پێش یان پاش گواستنەوە بێت-؛ ئەوا دەبێت مسوڵمان وەڵامی ئەم بانگهێشتەى برای مسوڵمانی بداتەوە بۆئەوەى دڵخۆش بێت وبەشدار بێت لەم ڕۆژە خۆشەی ژیانی براکەیدا، وزۆرینەى زانایان دەڵێن: وەڵامدانەوەى ئەم داوەتکردنە واجبە چونکە لە فەرموودەى تردا هاتووە، ئەو کەسەی وەڵامی ئەم بانگهێشتە بۆ وەلیمە ناداتەوە کەسێکە سەرپێچی فەرمانى خواى گەورە وپێغەمبەری کردووە -صلى اللە علیە وسلم، وئەم جۆرە هەڕەشەیە دەکرێت ئەگەر کارەکە وازهێنان بێت لە واجبێک. *(وەلیمە: ئەو خواردنەیە بەهۆی هاوسەرگیریەوە ئامادە دەکرێت وخەڵکی داوەت دەکرێت)