لە کەعبی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- بە سێ پەنجە خواردنی دەخوارد، وئەگەر خواردنی تەواو بکردایە پەنجەکانی دەلێسایەوە». صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە سێ پەنجە خواردنی دەخوارد، ئەوانیش بریتی بوو لە: پەنجەى ناوەڕاست وشایەتمان وپەنجە گەورەکە (قامکە گەورەکە)، وئەمیش ئاماژەیە بۆ پەلەنەکردن وکەم خواردن چونکە کەسێک ئەگەر زۆر حەزی لە خواردن بێت زۆرجار بە هەموو پەنجەکانى دەستی خواردن دەخوات، وئەگەر خواردنی تەواو بکردایە پەنجەکانی دەلێسایەوە ومەرج نییە لە پێش ئەوانى تردا بێت بەڵام لێرەدا کەعب ئەمە دەگێڕێـتەوە لەوەیە پێغەمبەری بینی بێت -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامیداوە لە دوور لە پێش چاوی هاوەڵانی، وسونەتە مرۆڤ بە سێ پەنجە خواردن بخوات مەگەر خواردنێک بێت نەتوانرێت بە سێ پەنجە بخورێت ئەوا لێرەدا بەهەر شێوەیەک بتوانێت بیخوات ئاساییە.