لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داوای ڕوخسەتی کرد لە کوڕە منداڵێک (غوڵامێک) بۆئەوەى خواردنەوەکە بدات بە پیاوە بەتەمەنەکان لە پێش ئەوەى بە ئەوی بدات، ودەیویست بەم شێوەیە هەستی دڵی بەتەمەکان ڕابگرێت، و بۆئەوەى بزانن کە خۆشەویستن وڕێزدارن، ئەگەر سونەت ڕێگر نەبێت لە پێشخستنی ئەم پێدانە، وئەمە ڕوونکردنەوەى سونەتی تێدایە کە ڕاست لە پێشەوەیە وشایسەترە، ونابێت لایەکی تر پێشی ڕاست بخرێت مەگەر بە ڕوخسەتی کەسی لای ڕاست نەبێت، وئەگەر ڕوخسەتی دا؛ ئەوا دروستە، وئاساییە داوای ڕوخسەتی لێبکرێت، ونابێت ڕوخسەت بدات ئەگەر ئەمە لەدەستدانی فەزڵێکی دواڕۆژ وبەرژەوەندییەکی دونیایی تێدا بوو، وئەم غوڵامە ئیبن عەباس بوو -ڕەزای خوای لێبێت-.