فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر سەرزەنشتکردنی خۆبەگەورەزانین، وئەم خۆبەگەورەزانینە هەندێک جار لە شێوازى ڕێکردن یان جلوبەرگ یان قسەکردن دەردەکەوێت، ولە هەموو شتێکدا، وئەگەر کەسێک حاڵی بەم شێوەیە بوو وپێی وابێت لە نەفسی خۆیدا مەزنە وشایستەی بە گەورەدانانە زیاتر لە شایستە بوونی کەسانی تر؛ ئەگەر کەسێک بەم شێوەیە بێت ئەوا ڕۆژی قیامەت دەکاتە لای خواى گەورە ولێی توڕەیە.